6 رۆژ پێش ئێستا 202 جار خوێنراوەتەوە

گرووپێک دانانى چەک بە کشانەوەى ئەمریکا و دەرکردنى سوپاى تورکیا دەبەستێتەوە

پەیام

كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا 10 مەرجی بۆ دانانی چەك ڕاگەیاند كە دیارترینیان كشانەوەی ئەمریكا و دەركردنی پەكەكە و سوپای توركیایە و مەرجێكیشی پەیوەندیی بە هەرێمی كوردستانەوەیە.

ئەمیندارێتی گشتیی كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا بەشێك لە بەرەی ناسراو بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق)، ئەمڕۆ شەممە، لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی ڕێكخستنەوەی چەكی هێزەكانی بەرگری ئاشكرا كرد. 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: چەك هەڵگرتن پێویستییەك بووە و كاتێك كۆتایی دێت كە دەوڵەت توانای پاراستنی وڵاتی هەبێت. 

گروپەكە 10 مەرجی سەرەكییشی بۆ پرسی چەك كە ئەو بە "ڕێكخستنی چەك" ناوی بردووە، خستووەتە ڕوو كە گرنگترینیان "كشانەوەی تەواوەتی ئەمریكایە لە وشكانی و ئاسمان، لەگەڵ كۆتاییهێنان بە هەژموونی دارایی و سیاسی واشنتۆن و داخستنی نووسینگەی نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە".

لە مەرجەكاندا جەخت لەسەر "دەركردنی گەریلانی پەكەكە و كشانەوەی سوپای توركیا و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان كراوەتەوە بۆ ڕێگریكردن لە هێرشی وڵاتانی دراوسێ". 

یەكێكی دیكە لە مەرجە سەختەكان بریتییە لە "ڕادەستكردنی پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بە سوپای عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی سەرجەم مەرزەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە". 

كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا داوایشی كردووە یاسای حەشدی شەعبی جێبەجێ بكرێت و سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو بۆ عێراق دابین بكرێت. 

ئەم هەڵوێستە مەرجدارە وەك نەخشەڕێگەیەك بۆ داهاتووی چەكی گروپەكە لە عێراقدا خراوەتە ڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا