1 کاتژمێر پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

لە هێرشێكی ڕووسیادا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیا دەیان كەس كوژران

پەیام

هێرشە درۆنییەكەی شەوی ڕابردووى ڕوسیا بۆ سەر ناوچەیەكی نزیك لە پایتەختی ئۆكرانیا دەیان كوژراوی لێ كەوتەوە.

بەرپرسانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ڕووسیا بۆ سەر گوندێكی نزیك كیێڤی پایتەخت، 37 كەس كوژراون.

 تێیمور تكاچینكۆ، سەرۆكی ئیدارەی هەرێمی كیێڤ ئاشكرای كرد "هێرشەكە كراوەتە سەر گوندی میلا لە قەزای بووچا لە ناوچەی كیێڤ.

لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند: هێرشەكە بووەتە هۆی تەقینەوە لە كۆگایەك و زیانی زۆری بە ژێرخانی ناوچەكە گەیاندووە. 

زێلێنسكی باسی لەوەش كرد كە خانووی هاووڵاتییان و سەنتەرێكی چاودێری پەككەوتەكان زیانیان پێ گەیشتووە، هەر بۆیە زیاتر لە 370 كەس لە ناوچەكە گوازراونەتەوە و 300 كارمەندی فریاگوزاری بەشداریی ئۆپڕاسیۆنەكان دەكەن.

بەگوێرەی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا، ڕووسیا بە زیاتر لە 260 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردووەتە سەر چەندین ناوچەی جیاوازی وەك ئۆدیسا و دینپرۆ، زاپۆرێژژیا، خێرسۆن، خاركێڤ، دۆنێتسك و میكۆلایف و چەند ناوچەیەكی دیكە. 

ئەمەو تائێستا لایەنی ڕووسی هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەم هێرشە و ئاماری كوژراوەكان بڵاو نەكردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكی ڕووسیادا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیا دەیان كەس كوژران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەى نیپاڵ بۆ 626 گیانلەدەستدان بەرز بووەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێك بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ واژۆ دەكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە ڕێككەوتنێك دەست بەسەر زۆرینەى نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەئێستادا سەرنجمان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێرانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەی نیپاڵ گەیشتە 469 كەس و هەزار کەسیش بێسەروشوێنن

سەرەتا