6 رۆژ پێش ئێستا 223 جار خوێنراوەتەوە

بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغداد بە گرفتێكی مەترسیدار ناودەبرێت

پەیام 

جارێكی دیكە بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغداد سەری هەڵدایەوە و بەو هۆیەشەوە هۆشداری لە زیادبوونی نەخۆشییەكان دەدرێت.

ڕوانگەی ژینگەیی عێراقی سەوز هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە شاری بەغدادی پایتەخت دەدات و ئەوەی بە گرفتێكی ژینگەیی و تەندروستی مەترسیدار ناوبرد كە هەڕەشە لە تەندروستی هاووڵاتیان و سەلامەتیان دەكات.

ئەو ڕێكخراوە ژینگەییە ئاشكرای كرد كە بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغداد بەهۆی سووتانی سووتەمەنی قورسی ئاستی گۆگردی بەرز لە وێستگەكانی بەرهەمهێنان و پاڵاوگەكان لەگەڵ سووتاندنی پاشماوەی پلاستیكییە، بەو هۆیەشەوە داوای وەستاندنی بەكارهێنانی سووتەمەنی خراپ لە نزیك شوێنەكانی نیشتەجێبوون دەكات.

ڕوانگەی ژینگەیی عێراقی سەوز باسی لەوە كرد "دووبارە بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغداد بەڵگەیە لەسەر نەبوونی چارەسەری ئەو حاڵەتە و هەوكردنی بۆری هەوا و نەخۆشییەكانی هەناسەدان، بەتایبەت لەنێو منداڵان و بەساڵاچووان و تووشبووانی ڕەبۆ زیادی كردووە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا