1 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
هـــه‌فته‌ی داهــــاتوو تیروپشك بۆ دوو ساڵی حاجییانی هەرێم دەكرێت
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هەرێم هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ هەر دوو ساڵی 2027 و 2028 ی حاجییانی هەرێم ئەنجامدەدات.
شێخ وریا بالیسانی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، له هه‌فته‌ی داهاتوودا تیروپشكی ناوی حاجیانی هەرێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تیروپشكه‌ش بۆ دوو ساڵ ده‌بێت.
دەشڵێت، تیروپشكه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری لەنێوان هاووڵاتییاندا ده‌كرێت به پێی ئه‌و سیستەمه‌ی كه له فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانراوه كە هه‌موو هاووڵاتییه‌ك تێیدا یه‌كسانه و دووره له هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك.
وتیشی، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریكردن بۆ حه‌جی ساڵی داهاتوو، بڕیارماندا هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كان ده‌ست بكه‌ن به وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌جی 2027 كه بڕه‌كه‌ی شەش ملیۆن دیناری عێراقییه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی لە پڕۆسەی حەجی ساڵی 2026 بە یه‌ده‌گ ناویان هاتبووەوە، به بڕیاری وه‌زیری ئه‌وقاف به ده‌رچوو هه‌ژمار كراون و بەبێ تیروپشك حەجی ساڵی داهاتوو 2027 ئەنجام دەدەن.
ئەمساڵ نزیكەی 120 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان ناویان بۆ پڕۆسەى حەج تۆمارکردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ساڵەکانى 2027 و 2028 بکرێت و بۆ هەر ساڵێکیان زیاترلە پێنج هەزار کەس هەڵبژێردرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە