1 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
ماكرۆن بە هاوكاریكردنی نەتانیاهۆ و تۆمەتباردەكرێت
پەیام
ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دەكات و بە پیادەكردنی سیاسەتی "دووفاقی" تۆمەتباری دەكات.
ڕێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ماكرۆن لە كاتێكدا لە كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا باسی ڕێزگرتنی یاسای نێودەوڵەتی دەكرد، هاوكات ڕێگەی داوە فڕۆكەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەكەیدا بەرەو ئەمریكا تێپەڕێت.
لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت نەتانیاهۆ لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی داواكراوە و پێویست بوو فەڕەنسا دەستگیری بكات یان ڕێگری لێ بكات.
ڕێكخراوەكە جەخت دەكاتەوە كە ئەم هەڵوێستەی پاریس گومان دەخاتە سەر متمانەی قسەكانی ماكرۆن سەبارەت بە جەنگی غەززە و پابەندبوونی بە دادپەروەریی جیهانی. ڕێكخراوەكە دەپرسێت چۆن دەكرێت سەرۆكێك داوای جێبەجێكردنی یاسا بكات بەڵام هاوكاریی كەسێك بكات كە لە لایەن جیهانەوە وەك تاوانبار ناسراوە.
ئەم ناڕەزاییانە دوای ئەوە دێن كە چەند وڵاتێكی تر ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی فڕۆكەكەی نەتانیاهۆ كرد و هەڕەشەی دەستگیركردنیان لێ كرد، بەڵام پاریس ئاسمانەكەی بۆ پێنجەم جار بۆ واڵا كرد و بووە هۆكاری دەربازبوونی لە سزاكانی دادگای نێودەوڵەتی لە كاتی گەشتەكەیدا بۆ ئەمریكا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە