1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
تەرمی پێشمەرگەیەك لە ڕووبارێكی ڕواندز بە خنكاوی دۆزرایەوە
پەیام
تەرمی پێشمەرگەیەك لە ڕووباری كاولۆكانی قەزای رواندز دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران تەرمی هاوڵاتییەكیان لە ڕووباری كاولۆكانی قەزای رواندز دۆزییەوە و دوای دەرهێنانی ڕەوانەی پزیشكی دادییان كرد.
بەپێی زانیارییەكان كەسەكە پێشمەرگە بووە و خەڵكی شارۆچكەی دارەتووی هەولێرە، لەدایكبووی ساڵی 1972یە.
لای خۆیەوە ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوە كرد، تەرمەكە شێواوە و بەگوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكان، پێدەچێت دوو هەفتە یان زیاتر بێت خنكابێت و لەناو ئاودا مابێتەوە.
تا ئێستا هۆكار و شێوازی رووداوەكە بە نادیاری ماوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە