2 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
دژی گەمارۆكان، ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ناوچەكە دەكات
پەیام
دژی بەردەوامی گەمارۆكانی سەری، ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تەواوی وڵاتانی ناوچەكە دەكات.
محەمەد موخبیر، ڕاوێژكاری ڕابەری باڵای ئێران، لە هەڕەشەیەكی تونددا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران نەتوانێت گەشتە ئاسمانییەكان ئەنجام بدات و خزمەتگوزاری فڕۆكەخانەكان بەدەست بهێنێت، ئەوا هیچ وڵاتێكی دیكەش لە ناوچەكەدا ناتوانێت گەشتەكانی ئەنجام بدات.
ئەم هەڵوێستە هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری بەشێك لە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگرتنی گەشتەكانیان لەگەڵ ئێران، ئەمەش دوای فشار و هەڕەشەكانی ئەمریكا دێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر هەر فڕۆكەخانەیەك خزمەتگوزاری بە كۆمپانیا ئێرانییەكان بدات.
پێشتریش وڵاتانی دیكەی ناوچەكە گەشتەكانیان بۆ ئێران ڕاگرت، ئێستا ئێران تەنیا لە ڕێگەی كۆمپانیا بچووكەكانەوە بۆ وڵاتانی وەك چین و ئەرمەنستان گەشتەكانی بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە