1 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

تەقینەوەی تەنكەرێك لە دەروازەی باشماخ دوو قوربانیی لێكەوتەوە

پەیام

لە دەروازەی باشماخ تەقینەوەی ناوەندێكی فرۆشتنی سووتەمەنی بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو كەس.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن - باشماخ،  ناوەندێكی كۆگاكردن و فرۆشتنی سووتەمەنی لەكاتی ئەنجامدانی كاری ئایزۆگامكردن تەقییەوە. 

بەپێی زانیارییەكان، دوو كەس كە كارمەندی بەنزینخانەكە بوون و  سەرقاڵی كارەكە بوون، بەهۆی تەقینەوەكەوە گیانیان لەدەست داوە. 

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، قوربانییەكان بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە كۆچی دواییان كردووە و هۆكارەكەشی بۆ خنكان و كاریگەری تەقینەوەكە دەگەڕێتەوە.

یەكێك لە قوربانییەكان تەمەنی 30 ساڵە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، قوربانییەكەی دیكەش تەمەنی 25 ساڵە. 

ئێستایش، تەرمی قوربانییەكان بۆ پزیشكی دادوەری ڕەوانە كراوە. تیمەكانی فریاكەوتن ڕایانگەیاندووە كە لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكانی ئەم ڕووداوە دەستی پێكردووە تا هۆكاری تەواوەتی تەقینەوەكە بە ڕوونی ئاشكرا بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقینەوەی تەنكەرێك لە دەروازەی باشماخ دوو قوربانیی لێكەوتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی پێشمەرگەیەك لە ڕووبارێكی ڕواندز بە خنكاوی دۆزرایەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم تێپەڕدەبێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هـــه‌فته‌ی داهــــاتوو تیروپشكی حەج بۆ ساڵانی 2027 و 2028 دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تا 18ـی 10 مۆڵه‌ت ده‌درێت قه‌رزی پێش پڕۆژه‌ی ڕووناكی بدرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ سەرکۆنەی پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی پێنجوێن دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەرانی پێنجوێن

سەرەتا