1 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: بڕیاری كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر ئێران بەدەستی واشنتنە
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران، ڕایگەیاند بڕیاری كۆتاییهێنان بە جەنگ بەدەستی واشنتنە و تارانیش ئامادەیی بۆ دانوستان و ڕێككەوتن دەردەبڕێت.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی "فۆكس نیوز"، مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران جەختی كردەوە كە تاران خوازیاری درێژەدان بە شەڕ نییە و پێی وایە چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگەوە باشترین بژاردەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، كە بڕیاری كۆتاییهێنان بە گرژییەكان ئێستا لە دەستی واشنتندایە و ئێران ئامادەیە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندا بگاتە ڕێككەوتن.
پزیشكیان جەختیشی كردەوە، شەڕ بەسەر ئێراندا سەپێنراوە و هۆكارەكەشی بۆ "دنەدانەكانی ئیسرائیل" گەڕاندەوە.
سەبارەت بە كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی لەگەڵ نێردەكانی ئەمریكا لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاشكرای كرد، كۆبوونەوەكە هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە.
لە پرسێكی دیكەدا و سەبارەت بە حوسییەكانی یەمەن، پزیشكیان ڕایگەیاند، حوسییەكان سەربەخۆن و خۆیان بەرپرسیارن لە بڕیارەكانیان، هەرچەندە دانی بەوەدانا كە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵیان هەیە، بەڵام ڕەتی كردەوە تاران ڕێنمایی ڕاستەوخۆیان پێ بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە