1 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
سعوودیە و پاكستان و توركیا لەبارەی هێرشەكانی حووسییەكانەوە كۆدەبنەوە
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند كە سوپاسالارانی وڵاتانی سعوودیە، توركیا و پاكستان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئەم دوایییەی حووسییەكان ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیاندنی ئەم كۆبوونەوەیە دوای دیدارێكی گرنگی نێوان فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لەگەڵ هاوتا تورك و پاكستانییەكەی لە نیویۆرك دێت.
لەو كۆبوونەوەیەدا، وەزیرەكان پێشكەوتنەكانی دامەزراندنی ئەمیندارێتیی گشتی و تیمە كاراكانی تایبەت بە بەرگریی هاوبەشیان تاوتوێ كردووە.
هەروەها، بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانەیان كردووە كە مەككەی پیرۆز و دامەزراوە ئابوورییەكانی شانشینی سعوودیەیان كردووەتە ئامانج.
لایەنە بەشداربووەكان جەختیان لەسەر مافی سعوودیە كردەوە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێكارێكی سەربازی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی، ئەوەش بەپێی ماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە مافی بەرگریی لەخۆكردن دەداتە وڵاتان.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی مەككە بۆ بەرگریی هاوبەش هاتووە، كە تێیدا جەخت كراوەتەوە هەر هێرشێك بۆ سەر یەكێك لەو وڵاتانە، بە دەستدرێژی بۆ سەر هەموو لایەنەكان هەژمار دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە