پێش 3 هەفتە 270 جار خوێنراوەتەوە

پارەی ساڵی ڕابردووی جووتیاران دەدرێت و بۆ ئەمساڵیش هێشتا بڕیاری لێنەدراوە

پەیام 

لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی شایستە داراییەكانی ساڵی ڕابردووی جووتیان دەست پێ دەكات، بۆ ئەمساڵیش هێشتا هیچ بڕە پارەیەك سەرفنەكراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی وتی: بەغداد بڕی زیاتر لە 76 ملیار دیناری وەك شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی ڕابردوو ڕەوانە كردووە و چەكی بانكیی ئەو بڕە پارەیە تەواوكراوە  و لەم هەفتەیەدا جووتیارانی هەرێم پارەكەیان پێ دەگات.

وتیشی: شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ئەمساڵ بە 300 ملیار دینار خەمڵێنراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئەو مەبەستە خەرج نەكراوە و حكوومەتی عێراق بەڵێنی داوە لەمەودوا مانگانە بڕی 500 ملیار دینار خەرج بكات تا سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران بەتەواوی دابەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا