1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەیەك تانكەری بەنزینی هاوردەكراو لە سوریاوە گەیشتنە عێراق
پەیام
عێراق بەنزینی هاوردەكراو لە ڕێگەی سوریاوە بەدەست دەهێنێت بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی دروست بووە.
عیماد ئەلڕیشاوی، قایمقامی قەزای ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار وتی: بەنزینی هاوردەكراو لە بەندەری بانیاسی سوریاوە لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە دەگاتە عێراق.
ئەو پڕۆسەیەش لە چوارچێوەی پلانێكدایە بۆ هاوردەكردنی سێ هەزار تانكەی بەنزینی هاوردەكراو بۆ چارەسەری ئەو قەیرانی سووتەمەنیەی دروست بووە.
وتیشی: یەكەم وەجبەی تانكەرەكانی بەنزینی هاوردەكراو گەیشتووەتە نێو عێراق و پڕۆسەكە بەردەوامە و پەڕینەوەی تانكەرەكان بەهۆی هەماهەنگی هاوبەش و ڕاستەوخۆی نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق و سوریا بەبێ ئاستەنگی بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە