1 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

خەزعەلی: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە بەشێك لە گەمارۆی سەر ئێران

پەیام 

هەڵوێستەكان لە عێراق دژ بە گەمارۆی ئاسمانیی سەر ئێران بەردەوامییان هەیە، لەو میانەیەشدا ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیب دەڵێت: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە بەشێك لەو گەمارۆیە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: جێگەی نیگەرانییە و بەتەواوی ڕەتكراوەیە ببینین ئێران بە وشكانی، دەریایی و ئاسمانی گەمارۆ دراوە و عێراقیش تەنیا بینەر بێت، یان بەشداری تێدا بكات. 

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس، قەیس خەزعەلی ئاماژەی بەوە كرد كە پەیوەندییە كۆمەڵایەتی، كەلتووری و ئایینییەكانی نێوان عێراق و ئێران ڕێگە بەم جۆرە مامەڵەیە نادەن.

ڕایشیگەیاندووە: دەبێت هەڵوێستی عێراق هاوشێوەی ئەو هەڵوێستانە بێت كە پێشتر بەرانبەر گەمارۆكانی گەلانی وەك توركیا و ئەفغانستان هەیبووە و پێویستە بڕیارێكی سەروەری و مرۆیی دوور لە ترس و هەڕەشە بدرێت. 

خەزعەلی داواش لە هێزە سیاسییەكان دەكات یەكڕیز بن و لە تۆمەتباركردنی یەكدی دوور بكەونەوە، حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بكەن و ڕێگە نەدەن عێراق ببێتە ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی زیان بە گەلانی ناوچەكە دەگەیەنن.

سەرەتای هەفتەی ڕابردوو وەزیری گەنجینەی ئەمریكا گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی مەدەنیی ئێران ئاشكرا كرد و لە 23ـی مانگیشەوە گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە بۆ ئێران راگیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەزعەلی: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە بەشێك لە گەمارۆی سەر ئێران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك تانكەری بەنزینی هاوردەكراو لە سوریاوە گەیشتنە عێراق

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری: هیچ بنكەیەكی سەربازی بیانیی لە عێراقدا نامێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران نادەستوورییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدایە هەندێك لە گه‌شتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوجەبا: گەشتەکان لە عێراق بۆ ئێران دەستپێنەكەنەوە، فڕۆکەخانەکان پەکدەخەین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: سەروەریی یاسا دەسەپێنین و عێراق دەكەینە ناوەندێكی جیهانیی وزە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم گەشتەكانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت

سەرەتا