1 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

خاوەن موەلیدەكانی كەركووك بۆ دابینكردنی گازوایل گردبوونەوە

پەیام 

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی شاری كەركووك گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا، ئەوەش بەهۆی كەمیی ئەو پشكە گازوایلەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بۆیان تەرخان دەكرێت.

لە میانەی گردبوونەوەكەدا، نوێنەری خاوەن موەلیدەكان ڕایگەیاند، ئەو بڕە گازەی مانگانە بە نرخی پاڵپشتیكراو وەری دەگرن، زۆر كەمە و تەنها بەشی كاركردنی 10 ڕۆژیان دەكات. 

ئاماژەیان بەوەش كرد، دەستكەوتنی سووتەمەنی لە بازاڕی ڕەشدا زۆر زەحمەت بووە، تەنانەت ئەگەر دەستیشیان بكەوێت، بە نرخێكی زۆر گران دەست دەكەوێت.

ئامادەبووانی گردبوونەوەكە داوایان لە ئیدارەی كەركووك و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بەپەلە ئاوڕ لە كێشەكەیان بدەنەوە و پشكی گازی مانگانەیان بۆ زیاد بكەن، بە پێچەوانەوە هۆشدارییان دا كە ناتوانن بەردەوام بن لە پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان و بەمەش كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای موەلیدە لە شارەكەدا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە لەنێوچوونی یەكجاری كەرتی پەلەوەر دەدرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن موەلیدەكانی كەركووك بۆ دابینكردنی گازوایل گردبوونەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەرگەڕانی پاسێك لە ڕێگەی كرماشان ـ تاران، 11 گیانلەدەستدان و 24 برینداری لێكەوتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمشەو پێشكەشكردن بۆ زانكۆلاین كۆتایی دێت و ماوەكەی درێژ ناكرێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 18 كۆچبەری عێراقی و كورد لە لیبیا دەكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. دانیشتوانی پرۆژەی ئاسۆی گەش لەبەر خراپیی خزمەتگوزارییەكان گردبوونەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوفاتی 153 ئەنفالكراو دەگەڕێنرێنەوە و لە چەمچەماڵ بە خاكدەسپێردرێن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگرتنى هاوکارییەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

سەرەتا