1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ڕوفاتی 153 ئەنفالكراو دەگەڕێنرێنەوە و لە چەمچەماڵ بە خاكدەسپێردرێن
پەیام
ئەمڕۆ 153 ڕوفاتی ئەنفالكراو لە شاری بەغدادەوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان و بە دیارییكراویش پارێزگای سلێمانی.
ئەو 153 ڕوفاتە لە مانگی 12 ساڵی 2024 لە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی تەلشێخەی شاری سەماوە سەر بە پارێزگای موسەننا دۆزرانەوە.
بە پێی زانیارییەكان، ڕوفاتی ئەنفالكراوانی ناوچەی كۆیە و گوندی جەلەمۆردی چەمچەماڵن و بڕیار وایە بهێنرێنەوە پارێزگای سلێمانی و دوای هەفتەیەك مانەوە و تەواوكردنی ڕێكاری یاسایی لە مەڕاسیمێكدا لە چەمچەماڵ بە خاك بسپێردرێنەوە.
پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ڕوفاتانە دوابەدوای تەواوبوونی پشكنینە پزیشكییەكان و وەرگرتنی نموونەی دی ئێن ئەی لە پزیشكی دادیی بەغداد دێت.
ئەمەو بڕیارە ئامادەكاری بۆ هەڵدانەوەی حەوت گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵی قوربانییانی ئەنفال لە هەمان ناوچەی شاری سەماوە بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە