1 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
ئەمشەو پێشكەشكردن بۆ زانكۆلاین كۆتایی دێت و ماوەكەی درێژ ناكرێتەوە
پەیام
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: ئەمشەو پێشكەشكردن بۆ زانكۆلاین كۆتایی دێت و ماوەكەی درێژ ناكرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سەعات (12)ی ئەمشەو (9/26) ماوەی پێشكەشكردن بۆ زانكۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان) لە ڕێگەی وێبسایتی (ڕێگەی زانكۆ) كۆتایی دێت و چیتر ماوەكە درێژ ناكرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوانەی تاكو ئێستا زانكۆلاینیان پڕ نەكردووەتەوە دەتوانن تاوەكو سەعات (12)ی ئەمشەو فۆڕمی زانكۆلاین تەواو بكەن و لە ڕێگەی سیستمەكەوە بینێرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە