1 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 18 كۆچبەری عێراقی و كورد لە لیبیا دەكرێت

پەیام 

عێراق بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 18 كۆچبەری لە لیبیا دەكات كە دەنگۆی خنكانیان بڵاو بووەتەوە و ژمارەیەكیشیان كوردن.

ئەحمەد سەحاف، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئەنجامدانی بەدواداچوونی ورد بۆ چارەنووسی 18 كۆچبەری عێراقی كە گومان دەكرێت لە دەریای ناوەراست خنكابن، ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ شەممە، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئاشكرای كرد "بە بایەخەوە چاودێریی چارەنووسی 18 كۆچبەری عێراقی دەكەین كە پێشتر بە شێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە لیبیا".

ئەحمەد سەحاف لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە ئاماژەی بەوەش دا "هەوڵەكانی باڵیۆزخانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان، لایەنە تەندروستییەكان و مانگی سووری لیبی بۆ زانینی چارەنووسی كۆچبەران و دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی باس لە خنكانیان دەكەن، كاتێك هەوڵیان داوە لە لیبیاوە بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن، بەردەوامە".

ئەحمەد سەحاف ڕوونیشی كردەوە "تا ئەو كاتەی هیچ هەواڵێكی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تایبەتمەندی لیبیاوە سەبارەت بە خنكانی ئەو كەسانە پشتڕاست نەكرێتەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە وردبینی زانیارییەكان بەردەوامە و پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان دەبەستێت"، ڕایشیگەیاند: هەروەها ماوەی مانگێكە هەوڵێكی زۆر بۆ گەیشتن بە راستیی رووداوەكە دەدات.

هەفتەی ڕابردوو دەنگۆی خنكانی 18 كۆچبەری عێراقی كە ژمارەیەكیان كوردن لە دەریای ناوەراست بڵاو بووەوە بێ ئەوەی هیج دامەزراوەیەكی فەڕمی پشتڕاست، یان ڕەتی هەواڵەكە بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    ئەمشەو پێشكەشكردن بۆ زانكۆلاین كۆتایی دێت و ماوەكەی درێژ ناكرێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 18 كۆچبەری عێراقی و كورد لە لیبیا دەكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. دانیشتوانی پرۆژەی ئاسۆی گەش لەبەر خراپیی خزمەتگوزارییەكان گردبوونەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوفاتی 153 ئەنفالكراو دەگەڕێنرێنەوە و لە چەمچەماڵ بە خاكدەسپێردرێن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگرتنى هاوکارییەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەكانی گەرمای ناوچەكانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ بە بەرزی دەمێنێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووفاتی 153 ژن و منداڵی ئەنفالکراو دەگەڕێنرێتەوە بۆ كوردستان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای مەرگی یارا ئاریان هۆشداریی لە "مەترسیی بینای خوێندنگاكان" دەدرێت

سەرەتا