1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
بههۆی جهنگهوه ئاستی ههناردهی نهوتی سعودییه دابهزیوه
پەیام
بە پێی داتاکانی ئاژانسی وزەی جیهانی (IEA) و ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئوپیک)، گرژییەکان لە گەرووی هورمز و ڕێڕەوەکانی هەناردە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی سعوودیە و هێرشەکانی ئۆكرانیاش بۆ سەر پاڵاوگەکان و ژێرخانی وزەی ڕووسیا، بەرهەمهێنانی نەوتی بە تەواوی کەمکردووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، خستنەڕووی ڕۆژانەی نەوتی خاوی سعوودیە لە مانگی ئاب بۆ پێنج ملیۆن و ٩٧٠ هەزار بەرمیل واتە دوو ملیۆن و ٢٧٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و ئەوەش کەمترین ئاستە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی سعوودیە لە مانگی شوباتدا گەیشتبووە زیاتر لە ١٠ ملیۆن بەرمیل.
لەگەڵ دابەزینی هەناردەی نەوت لە بەندەری یەنبەع بە هۆی هێرشی حووسییەکانی یەمەن و لەدەستدانی هێڵی گواستنەی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا، کۆگای نەوتی سعوودیە لە مانگی ئابدا بۆ ١٢ ملیۆن بەرمیل کەمی کرد.
لە هەمانکاتدا بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی ڕووسیاش لە مانگی ئابدا ٢٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کرد و گەیشتە ٨ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە کەمترین ئاستە لە ساڵی ٢٠٠٣دا.
هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ڕووسیا ٣٣٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و ڕۆژانە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ١٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە