پێش 2 هەفتە 324 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ڕێڕه‌وی نایاسایی هورمز به‌كارده‌هێنن

په‌یام

ئێران هۆشداری دەداتە کەشتییەکان لە بەکارهێنانی "ڕێڕەوی نایاسایی" لە گەرووی هورمز و جەخت دەکاتەوە کە سەرپێچیکاران لە ئایندەدا ڕووبەڕووی سزای دارایی و ڕێگریی هاتووچۆ دەبنەوە. 
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، کە لەلایەن ئێرانەوە دامەزراوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی داوەتە ناوەندەکانی دەریاوانی کە بەکارهێنانی هەر ڕێڕەوێکی نایاسایی مەترسیی جدیی گیانی و دارایی بۆ سەر کەشتییەکە، خاوەنەکەی، کاپتن و دەستەی کارمەندانی دروست دەکات، هاوکات ڕەنگە ببێتە هۆی سنووردارکردنی مەترسیداری هاتووچۆی ئەو کەشتییانە لە داهاتوودا لەناو گەرووەکەدا. 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی گەرووەکە، پێویستە خاوەن کەشتییەکان بە تەواوی ئاگاداری ڕێکارەکان بن بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەم جۆرە پێشێکارییانە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەگەر بێت و کرێچییەکانی کەشتییەکان سەرپێچیی ڕێساکان بپەڕێنن، ئەوا سەرجەم کەشتییەکانی دیکەی سەر بەو کۆمپانیایانەش ڕووبەڕووی ڕێگری و کۆتوبەندی هاوشێوە دەبنەوە. 
ئەم ئاڵۆزییانەی ناوچەکە لە کاتێکدان کە پێش هەڵگیرسانی جەنگی دژ بە ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ڕابردوودا، ڕەوتی دەریاوانی و جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ پچڕان بەردەوام بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا