1 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسیی عێراق: وەرزی زستان بێ زریانی خۆڵبارین دەبێت

پەیام

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هیچ نیشانەیەك بۆ ڕوودانی زریانی خۆڵبارین لە وەرزی زستانی داهاتوودا بوونی نییە.

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند: كەشوهەوای وڵات لەم ڕۆژانەدا بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك بۆ مامناوەند و هەورە برووسكە.

 هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور جێگیر دەبن و لە باشووریش بەرزبوونەوەیەكی كەم بەخۆیانەوە دەبینن، كە كەشێكی پاییزەی مامناوەند دروست دەكات.

لەبارەی وەزری زستانیشەوە، جابری جەختی كردەوە "تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ ڕوودانی زریانی خۆڵبارین بوونی نییە، تەنیا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە كە كاریگەری لەسەر هاتووچۆ و گەشتە ئاسمانییەكان نابێت".
 
دەستەكە پێشبینی دەكات باران بە شێوەیەكی گشتی لە مانگی تشرینی دووەم دەستپێبكات و تا كانوونی یەكەم بەردەوام بێت. 

وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق دەڵێت: كۆی گشتی كەشوهەوا و پلەكانی گەرما بە سروشتی دەمێننەوە، دەستەكەش بەردەوام چاودێری دۆخەكە دەكات و هەر زانیارییەكی نوێ لە كاتی پێویستدا ڕادەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی: بە ڕەزامەندی ئەمریكا، ڕۆژانە 40 گەشت لە ئێرانەوە بۆ نەجەف دەستپێدەكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: وەرزی زستان بێ زریانی خۆڵبارین دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنەكانی عێراق بە خۆشحاڵی و ترسەوە لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان دەڕوانن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەشتی ڕاستەوخۆی بەغداد و ئەڵمانیا لە مانگی 12ەوە دەستپێدەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئاڕاستەی عێراق دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە چەتری هاوپەیمانییەوە دەپەڕێینەوە بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ جیهان

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دۆزینەوەی 18 كۆچبەری عێراقی لە لیبیا، پشكنینی دی ئێن ئەی دەكرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو گرووپی دیكە ئامادەی ڕێككەوتنن و بەغداش لە گفتوگۆی بەردەوامدایە

سەرەتا