پێش 2 هەفتە 337 جار خوێنراوەتەوە

دوو گرووپی دیكە ئامادەی ڕێككەوتنن و بەغداش لە گفتوگۆی بەردەوامدایە

پەیام

حكومەتی عێراق لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان بۆ ڕادەستكردنی چەكەكانیان لە گفتوگۆدایە، دوو گرووپی دیكەش ئامادەی ڕێككەوتنن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، پلانێكی ڕوون و خشتەیەكی كاتیی دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرسە داڕێژراوە و چاوەڕوان دەكرێت لایەنەكان پابەندی ببن. 

هاوكات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، هەریەكە لە بزووتنەوەی «ئەنساروڵڵای ئەوفیا» و «كەتائیبی سەیدی شوهەدا» پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و ڕێككەوتنەكان بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان ڕاگەیاند. 

لە لایەكی دیكەوە، وەزیری دەرەوە جەختی لەوە كردەوە، كە بەغدا خوازیاری دروستكردنی هاوبەشییەكی بەرگریی دووقۆڵییە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەشدا.

دوای 12 ساڵ لە مانەوەیان، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆژی 30ی 9ی 2026 لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكدا لە عێراق كشانەوە، لەگەڵئەوەشدا كار بۆ ئەوە دەكرێت سەرجەم گرووپە چەكدارەكان لە عێراق چەكەكانیان ڕادەستی دەوڵەت بكەن و لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕێكبكەون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا