پێش 2 هەفتە 247 جار خوێنراوەتەوە

ئێران داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئاڕاستەی عێراق دەكات

پەیام

ئێران بانگەوازی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەر دوو وڵات ئاڕاستەی عێراق دەكات.

لە بانگەوازێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە عێراق كرد لە بەرانبەر سزاكانی ئەمریكادا و لە پێناو بەرژەوەندییەكانی هەر دوو وڵاتدا، سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەر دوو وڵات هەڵبگیرێت و بڕیاری گونجاو بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی بدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا، ئێران سەركۆنەی سزاكانی ئەمریكا بەرانبەری كرد و بە نایاسایی و نامرۆڤانە لە قەڵەمی دا و ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوانە پێشێلكردنی بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤیشن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاتوچۆی ملیۆنان هاووڵاتیی ئێران و عیراق بۆ مەبەستی بازرگانی، ئابووری، سەردانی شوێنە پیرۆزەكان، گەشتیاری، خوێندن و چارەسەری پزیشكی پێویستی بە دەستپێكردنەوەی گەشتەكان هەیە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا