2 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

بۆ دۆزینەوەی 18 كۆچبەری عێراقی لە لیبیا، پشكنینی دی ئێن ئەی دەكرێت

پەیام

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا هەماهەنگیی بەپەلەی لەگەڵ ڕێكخراوی مانگی سوور و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستپێكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی 18 كۆچبەری عێراقی كە پێشتر بە شێوەیەكی نایاسایی چوونەتە نێو خاكی ئەو وڵاتەوە.

ئەحمەد سەحاف، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، كە بە شەو و ڕۆژ كار دەكەن و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی دەرەوە لە بەغدا و تەرابلوس دەكەن بۆ هەمان مەبەست.

ڕوونیشیكردەوە كە پەیوەندی بە كەسوكاری بێسەروشوێنەكانەوە دەكرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە یاسایی و كارگێڕییەكان بۆ مانگی سووری عێراق و تەرابلوس، بە ئامانجی تەواوكردنی ڕێكارەكانی پشتڕاستكردنەوەی ناسنامەی كۆچبەرەكان، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە هەماهەنگیدان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد باڵیۆزخانە بەردەوام زانیاری لەسەر ژمارەیەكی دیكەی ئەو كۆچبەرانە ئاڵوگۆڕ دەكات كە گومانیان لێدەكرێت لە ڕێگەی لیبیاوە بە نایاسایی بەرەو ئەورووپا پەڕیبێتنەوە، باسی لەوەش كرد پێشتر لە ڕێگەی لیژنەیەكی پزیشكیی پسپۆڕەوە نموونەی پشكنینی دی ئێن ئەی لە كەسوكاری ونبووەكان وەرگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دۆزینەوەی 18 كۆچبەری عێراقی لە لیبیا، پشكنینی دی ئێن ئەی دەكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو گرووپی دیكە ئامادەی ڕێككەوتنن و بەغداش لە گفتوگۆی بەردەوامدایە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان قۆناغێکی نوێیە بۆ چەسپاندنی سەروەری

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی نەخشەڕێگەی کۆکردنەوەی چەکی لە عێراق ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بەرگریی عێراق: لەمڕۆوە هیچ سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا نامێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هه‌وڵده‌دات پاره‌كانی له‌ ئوردون بگه‌ڕێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی دەکرێت

سەرەتا