پێش 2 هەفتە 248 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: لە چەتری هاوپەیمانییەوە دەپەڕێینەوە بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ جیهان

پەیام

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ڕاگەیاندنی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گۆڕانی بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی، وەك دەستكەوتێكی ئەمنی و سەروەریی نیشتمانی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. 

'سەباح نوعمان "وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە تەواوی كۆنتڕۆڵی ڕەوشی ئەمنییان لەدەستدایە و وڵاتەكەی پەڕەی ئەركەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی هەڵداوەتەوە. 

ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند: " ڕۆژی سەروەری "ئەنجامی قوربانییدانی گەلی عێراق و شەهیدان و بریندارەكانە. 

 وتیشی: عێراق لە قۆناغی كاركردن لەژێر چەتری هاوپەیمانییەوە بەرەو قۆناغی هاوتایی لەگەڵ هاوپەیمانان هەنگاوی ناوە و پەیوەندییەكانیان لەمەودوا دەبنە پەیوەندیی دووقۆڵی. 

وتیشی: جیهان ئەمڕۆ بەرانبەر ڕێزگرتن لە قوربانییدانی عێراقییەكان و ئازایەتییان ڕاوەستاوە كە بە كۆتایی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و كۆتاییهاتنی ئۆپڕاسیۆنەكانیان گەیشتە لوتكە. 

بەپێی قسەی وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق وڵاتەكە دوای 12 ساڵ لە هاوكاری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، ئیدی پێویستی بە بوونی ئەم هێزانە نەماوە و چوارچێوەی كاركردن لەگەڵیان بووەتە هاوكاریی دووقۆڵی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا