2 کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

ترامپ: ترس هەبووە بۆمبهاوێژەکانمان لە بەریتانیا بکرێنە ئامانج

پەیام

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی ڕاگەیاند، کشانەوەی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا لە بەریتانیا بەهۆی «مەترسییەکانی پەیوەست بە ئێران»ەوە بووە و ترس هەبووە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بکرێنە ئامانج. 

پاش ئەوەی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی «فێرفۆرد» لە باشووری ڕۆژئاوای بەریتانیا کشێنرانەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە هۆکاری ئەو بڕیارە بوونی جۆرێک لە «مەترسی» بووە کە ئاراستەی ئەو فڕۆکانە کرابوو. 

ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی فڕۆکەکان لە هەر پەلامارێک و بۆ ئەوەی نە‌کەونە بەر دەستی نەیاران، بڕیار دراوە شوێنەکەیان کەمێک بگۆڕن و بۆ شوێنێکی دوورتر. هەروەها جەختی کردەوە ئەو لایەنانەی لە پشتەوەی ئەو مەترسییانە‌وەن ناسراون و پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە‌وە هەیە. 

لە لایەکی دیکەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد بڕیاری کشاندنەوەی ئەو فڕۆکە‌ بۆمبهاوێژانە لە بەریتانیا، تەنیا وەک ڕێکارێکی ئاسایی و لەبابەتی گرتنەبەری ئەوپەڕی وشیاری و ڕێوشوێنی ئەمنی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    یەکەمجارە لە دوای ساڵی ١٩٦١ـەوە؛ ترامپ سزای لەسێدارەدانی کەسێکی پەسەند کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترامپ: ترس هەبووە بۆمبهاوێژەکانمان لە بەریتانیا بکرێنە ئامانج

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا... سەرۆکوەزیران پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی کرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسی بودجه‌ و چه‌كداماڵین تاوتوێ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بۆمبهاوێژەکانی لە بەریتانیاوە گەڕاندەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌ ئاسانی بێت یان به‌ قورسی دۆسیه‌ی ئێران یه‌كلایی ئه‌كه‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە دیبلۆماتکار و بیانییەکان لە مانەوە لە ئۆکرانیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا: پشتیوانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین

سەرەتا