1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بەرهەمهێنانی چەك لە وڵات چەند هێندە زیادیكردووە
پەیام
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، بەرهەمهێنانی چەك لە وڵاتەكەی چەند هێندە زیادی كردووە و جەختی كردەوە لەوەی توانای بەرهەمهێنانی چەكیان بۆ جەنگی درێژخایەن هەیە.
لیوا ڕەزا تەڵایی نیك، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: دانانی پیشەسازیی بەرگری و بونیادنانی دروستكردنی چەكی ستراتیژی لەناوچە پارێزراوەكان وایكردووە توانای بەرگری ئێران پارێزراو بێت لە دژی هێرشەكان و بەرهەمهێنانی چەك لە ئێران نەك هەر بەردەوام بووە، بەڵكو نزیكەی سێ هێندە زیادی كردووە بەراورد بە پێش جەنگ.
وتی: لەدوای شكستی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە مەیدانی جەنگ، بوارەكانی هەناردەی چەكی ئێرانی زیادی كردووە، بەڵام كاری لەپێشینە دابینكردنی پێداویستی هێزە چەكدارەكانە و ئەوەی زیادەیە هەناردەی دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت: دەستی هێزە چەكدارەكان بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەك كراوەیە و بەرگری لە ئاسایشی ناوخۆ دەكەن و جەختی كردەوە لەوەی ئەمجارە وەڵامدانەوەی دوژمن توندتر دەبێت لە ڕابردوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە