1 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی پاكستان بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی حوسییەكانی بۆ سەر فڕۆكەخانەكانی سعودیە كرد و داوای لە حوسییەكان كرد كۆتایی بە هێرشەكان بێنن.

شەهباز شەریف، سەرۆكوەزیرانی پاكستان، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس"، بە توندی سەركۆنەی هێرشە بەردەوامەكانی گرووپی حوسییەكانی كرد بۆ سەر فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی ڕیاز و ئەبها لە شانشینی سعودیە، كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك كەس.

 شەریف وێڕای دەستخۆشی لە هێزەكانی سعودیە و هاوپەیمانی عەرەبی بۆ تێكشكاندنی مووشەكە بالیستییەكان، جەختی لەوە كردەوە كە پاكستان بە هاوپەیمانییەكی "نەگۆڕ" لە تەنیشت سعودیە وەستاوە.

ناوبراو ئاماژەی بە پەیماننامەی بەرگریی نێوان پاكستان، سعودیە و توركیا كرد و ڕایگەیاند، پابەندبوونی پاكستان بە پاراستنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سعودیە و ئاسایشی ئەو وڵاتە، بڕیارێكی جێگیر و نەگۆڕە. 

شەریف هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ "مافی سعودیە لە بەرگریكردن لە خەڵك و ژێرخانە گرنگەكانی" دەربڕی. 

سەرۆكوەزیرانی پاكستان داوایشی لە چەكدارانی حوسی كرد كە دەستبەجێ كۆتایی بەو هێرشانە بهێنن، چونكە ئاسایشی ناوچەكە و سەقامگیری خەڵكی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیانی گیانی و ماددی خستووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ سوپاكه‌ی كردووه‌ ئاماده‌بێت بۆ هێرشی نوێ بۆسه‌ر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا تاوتوێی ناردنی سەرباز بۆ هاوکاریکردنی سعوودیە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

سەرەتا