2 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە

پەیام 

حكومەتی فەڵەستین ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار هەیە.

عاهد بەسیسۆ، وەزیری كاری گشتی و نیشتەجێكردنی فەڵەستین ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی هاوبەشی بانكی نێودەوڵەتی، یەكێتی ئەوروپا و حكومەتی فەڵەستین، تێچووی ئاوەدانكردنەوەی غەززە بە 71.4  ملیار دۆلار مەزەندە كراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە جەنگ چوارەمین ساڵی خۆی تێدەپەڕێنێت و زیاتر لە 81%ی باڵەخانەكانی كەرتی غەززە وێران بوون، كە تەنها زیانی بەشی نیشتەجێبوون 18 ملیار دۆلارە.

بەگوێرەی ئامارەكان، 372 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەتەواوی لەناو چوون و 68 ملیۆن تۆن خاشاك و داروپوردوو لە شارەكەدا كۆ بووەتەوە، كە لابردنیان زیاتر لە 20  ساڵی پێویستە.

 جگە لە وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری، پەروەردە و تەندروستی، ژمارەی شەهیدان بۆ 74 هەزار كەس بەرز بووەتەوە و زۆربەی زەوییە كشتوكاڵییەكان لەناو چوون.

 ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات لەوەی بەردەوامیی كێشەی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، دۆخەكە بەرەو كارەساتێكی گەورەتر دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ سوپاكه‌ی كردووه‌ ئاماده‌بێت بۆ هێرشی نوێ بۆسه‌ر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا تاوتوێی ناردنی سەرباز بۆ هاوکاریکردنی سعوودیە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

سەرەتا