1 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا فهرمانی به سوپاكهی كردووه ئامادهبێت بۆ هێرشی نوێ بۆسهر ئێران
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا فەرمانی بە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی (سێنتکۆم) کردووە کە ئامادەکارییەکان تەواو بکەن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی واشنتنەوە، پێنتاگۆن داوای لە سێنتکۆم کردووە لە ئامادەباشیدا بێت، هەرچەندە هیچ وادەیەکی دیاریکراو دانەنراوە و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بڕیاری کۆتایی لەسەر دەستپێکردنەوەی جەنگ نەداوە. سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەگەری هەیە لێدانی ئەو گورزە سەربازییانە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل و هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجام بدرێت، کە پێشبینی دەکرێت بۆردوومانکردنی کەرتی وزە، ژێرخانی سەرەکی و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەخۆبگرێت.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن ڕوونی کردەوە کە ئەرکی ئەوان ئامادەکردنی بژاردە سەربازییەکانە بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریان لەسەر بدات، هاوکات بەرپرسێکی کۆشکی سپی تەئکیدی کردەوە کە هەموو بژاردەکان لە بەردەم ترامپدا کراوەن و واشنتن پێگەی خۆی بەرانبەر تاران بە بەهێز دەبینێت. ئەم ڕێوشوێنە سەربازییانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ڕاگرتنی گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا دانوستانە ناڕاستەوخۆکان نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتنێک کە ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە