2 کاتژمێر پێش ئێستا 23 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

پەیام 

دەنگی تەقینەوە لە گەرووی هورمز بیسترا و سوپای پاسداران كۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووەكەی ڕاگەیاندەوە.

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەشی باشووری گەرووی هورمز ڕوویداوە، كە بەهۆی بەركەوتنی نەوتهەڵگرەكان بە مینە دەریاییەكان بووە. 

ئەم ڕووداوە لەكاتێكدایە كە لە شەوانی ڕابردوودا هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لەو ناوچەیە چڕ بووەتەوە، دوێنێش نەوتهەڵگری "ئاسێرز" كە ئاڵای ئەنتیگوا و باربودای لەسەر بوو، لە ئاوەكانی نزیك باكووری قەتەر كرایە ئامانجی چەند مووشەكێك و زیانی گیانیشی لێكەوتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، بەرپرسی كاروباری سیاسیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران جەختی كردەوە كە ئەوان كۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمزیان بەدەستەوەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەیان. 

ناوبراو هەڕەشەی ئەوەی كرد كە هەموو شەوێك كەشتییە سەرپێچیكارەكان سزا دەدرێت و ئامارەكانی دۆناڵد ترمپ و میدیاكانی سەبارەت بە بڕی نەوتی تێپەڕبوو بە گەرووەكەدا بە "نادروست" وەسف كرد. 

بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی، لە دەستپێكی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، زیاتر لە 93 ڕووداوی هێرشكردنە سەر كەشتییەكان تۆمار كراوە و بەلایەنی كەمەوە 24 دەریاوان گیانیان لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیانی گیانی و ماددی خستووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ سوپاكه‌ی كردووه‌ ئاماده‌بێت بۆ هێرشی نوێ بۆسه‌ر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا تاوتوێی ناردنی سەرباز بۆ هاوکاریکردنی سعوودیە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

سەرەتا