1 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

پەیام 

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند پڕۆسەی پشكنینی ترشی ناوەكی (DNA) بۆ 18 تەرم دەستی پێكردووە كە گومان دەكرێت هاووڵاتیی عێراقی بن، دەشڵێت 11 كۆچبەرمان بەرە و هەولێر گەڕاندووەتەوە.

ئەحمەد سەحاف، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند كە پشكنینەكان بە مەبەستی بەراوردكردنی نموونەكان و گەیشتنە بە ئەنجامی فەرمی و پشتڕاستكراوە سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەكان، لە كاتێكدا هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی لیبیا بەردەوامە.

ناوبراو  ئاماژەی بەوە كرد كە دەیان تەرم لە كەناراوەكانی لیبیا لە دەریای ناوەڕاست دۆزراونەتەوە دوای ئەوەی خنكاون، باڵیۆزخانەش بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ زانینی چارەنووسی هاووڵاتییە عێراقییەكانی دیكە كە پێدەچێت بە شێوەیەكی نایاسایی لە ڕێگەی لیبیاوە بەرەو ئەورووپا كۆچیان كردبێت.

هاوكات سەحاف ڕایگەیاند ئەمڕۆ 11 كۆچبەری عێراقییان لە لیبیاوە بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە و گەشتەكەیان لە فڕۆكەخانەی معێتیقەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێكردووە.

ڕاشیگەیاند لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانیویانە 402 كۆچبەر لە لیبیاوە بۆ عێراق بگەڕێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ سوپاكه‌ی كردووه‌ ئاماده‌بێت بۆ هێرشی نوێ بۆسه‌ر ئێران

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا تاوتوێی ناردنی سەرباز بۆ هاوکاریکردنی سعوودیە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

سەرەتا