2 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هەوڵی پەكخستنی چالاكییەكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەدات

پەیام 

ئەمریكا سزای بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا سەپاند و ڕایگەیاند كە بە تەواوی چالاكییەكانی دادگاكە پەك دەخات.

تەنیا چەند كاتژمێرێك دوای ئەوەی ئەمڕۆ ناڤی پیلای، دادوەری پێشووی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەست هێنا، ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترمپ سزای توندی بەسەر ئەو دادگایەدا سەپاند. 

ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دادگاكەی بە "مەترسیدار" ناوبرد و ڕایگەیاند كە واشنتن چیتر ڕێگە نادات دادگاكە ئەمریكییەكان دادگایی بكات. 

بەپێی ئەم بڕیارە، ئەمریكا هەر جۆرە مامەڵەیەكی دارایی و بازرگانی لەگەڵ دادگاكە قەدەغە دەكات و هەوڵ دەدات سەرچاوە داراییەكانی ببڕێت بۆ ئەوەی بە تەواوی چالاكییەكانی پەك بخات.

واشنتن دەڵێت ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی سەروەریی ئەمریكا و هاووڵاتییانیەتی، بەتایبەت دوای ئەوەی دادگاكە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی ئیسرائیلی دەركرد و لێكۆڵینەوەشی لەسەر كردەوەكانی سەربازانی ئەمریكا لە ئەفغانستان دەست پێكرد. 

ئەگەرچی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هەندێك مۆڵەتی سنووردار و كاتی بۆ هەندێك كاری پەیوەست بە دادگاكە دەرهێناوە، بەڵام ڕوبیۆ هۆشداری دا كە ئەگەر دادگاكە دەست لە هەڕەشەكانی هەڵنەگرێت، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە تووندكردنی سزاكان. 

واشنتن داواشی لە هاوپەیمانانی كردووە كە فشار بخەنە سەر ئەو دادگایە و پابەند نەبن بە بڕیارەكانی دژی ئەمریكا و ئیسرائیل.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا دەست بەسەر یەك ملیار دۆلاری دیجیتاڵی ئێراندا دەگرێت

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا: پچڕاندنی شادەماری ئابووری باشترین چارەسەرە لەگەڵ ئێران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپا ئیدانەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەوڵی پەكخستنی چالاكییەكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەدات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەلجیكا.. بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەیان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە مانگی 12 دا سزایەكی لەسێدارەدان لە ئەمریكا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پێشووی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ئیسرائیل خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، فەرەنسا سێ هەزار مامۆستا دادەمەزرێنێت

سەرەتا