2 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا: پچڕاندنی شادەماری ئابووری باشترین چارەسەرە لەگەڵ ئێران
پەیام
بەرپرسێكی ئەمریكی دەڵێت، وڵاتەكەی دەیەوێت بگاتە چارەسەرێكی خێرا لەگەڵ ئێران، ئەویش لە ڕێگەی پچڕاندنی شادەماری ئابوورییەوە دەبێت.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی بڵاویكردەوە: ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ چارەسەرێكی خێرای لەگەڵ ئێران دەوێت و باشترین چارەسەر كە ئەوە بەدی دەهێنێت بریتیە لە پچڕاندنی شادەماری ئابووری ئێران.
وتی: لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان ترسەكانیان لەبارەی ماوەی فشاری ئابووری سەر ئێران تاوتوێ كردووە و ئەوان دەیانەوێت بگەنە چارەسەر بە زووترین كات و هەركاتێك هاوپەیمانان پەلە بكەن لە پچڕاندنی شادەمارەكانی ئابووری ئێران، ئەوا نزیك دەبنەوە لە چارەسەر.
بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكیە كات لە بەرژەوەندی ئەواندایە لەبارەی گەمارۆی سەر ئێران و وادەی زیانگەیاندن بە ئابوورییەكەی و جەختی كردەوە لەوەی گەمارۆی سەر ئێران كاریگەری سزا سەپێنراوەكان زیاد دەكات و بێبەشی دەكات لە پشت بەستن بەداهاتی نەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە