1 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بۆ ئەمریكا: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان

پەیام 

موحسین ڕەزایی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، پەیامێكی توندی ئاراستەی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان.

موحسین ڕەزایی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی ئەمریكا تاڵاوی شكست و زەلیلبوونی لەسەردەستی ئێران چەشت، پەنا دەباتە بەر یۆنان بۆ داڕشتنەوەی ململانێی شارستانیەكان، ئەوا پێویستە بەشێكی گرنگی مێژوو بخوێننەوە، ئەویش ئەو كاتەیە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لەبەردەم شاپوری یەكەم ئیمپراتۆری ساسانی چۆكی دادا.

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران باسی لەوەكردووە هەر كەسێك لاپەڕەكانی مێژوو هەڵبداتەوە، ئەوا دەبێت ئامادە بێت بۆ دووبارەبوونەوەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ ئەمریكا: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو بۆمبانەی نراون بە غەززەوە، هێزەكەیان یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەرهەمهێنانی چەك لە وڵات چەند هێندە زیادیكردووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیانی گیانی و ماددی خستووەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

سەرەتا