2 کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

ئەو بۆمبانەی نراون بە غەززەوە، هێزەكەیان یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی

پەیام 

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، هێزی ئەو بۆمبانەی ئیسرائیل دژی غەززە بەكاریهێناون، یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی.

فرانچێسكا ئەلبانیزی، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە خاكە فەڵەستینییەكان، دۆخی كەرتی غەززەی بە "زۆر دڵتەزێن" وەسف كرد و جەختی كردەوە كە دانیشتووانی كەرتی غەززە ڕووبەڕووی "مەرگێكی هێواش" بوونەتەوە. 

ئەلبانیزی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەو بۆمبانەی لە 3 ساڵی ڕابردوودا ئاراستەی غەززە كراون، هێزەكەیان یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ئیسرائیل زیاتر لە 223 هەزار تۆن بۆمبی بەكارهێناوە، كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 74 هەزار كەس و برینداربوونی 157 هەزار كەسی دیكە.

ئەم بەرپرسە نێودەوڵەتییە ئاماژەی بەوەش كرد، یەك ملیۆن و 800 هەزار فەڵەستینی ناچار كراون لە كەمتر لە 30%ی ڕووبەری غەززەدا كۆ ببنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و كەمی خۆراك. 

ناوبراو ڕەخنەی توندی لە فشارەكانی ئەمریكا گرت كە بووەتە هۆی پاشەكشەی هەندێك وڵات لە "گرووپی لاهای" بۆ بەرگریكردن لە یاسا نێودەوڵەتییەكان. 

ئەلبانیزی كە خۆی ڕووبەڕووی فشارێكی زۆر بۆتەوە تا دەست لەكار بكێشێتەوە، دووپاتی كردەوە كە كەرتی تەندروستی لە غەززە بە تەواوی داڕماوە و هیچ كاڵایەك هاوردە ناكرێت، و چارەسەری سیاسیش بۆ دۆخەكە بەدی ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ ئەمریكا: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو بۆمبانەی نراون بە غەززەوە، هێزەكەیان یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەرهەمهێنانی چەك لە وڵات چەند هێندە زیادیكردووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیانی گیانی و ماددی خستووەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیبیا.. دەست بە پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم كراوە كە گومان دەكرێت عێراقی بن

سەرەتا