2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڵدەبژێردرێت
پەیام
دوای حەوت مانگ لە تیرۆركردنی وەزیری پێشوو، پاڵێوراوی وەزیری نوێی بەرگریی ئێران بۆ یەكەمجار لە مێژووی پەڕلەماندا بەشێوەی ئەلیكترۆنیی دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەحمەد نادری، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: دانیشتنی متمانەدان بە "میهرداد ئەخلاقی" كاندیدی وەزارەتی بەرگری، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 18ی ئەم مانگە، بە شێوەی ئەلیكترۆنی و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوە دەچێت.
نادری ئاماژەی بەوە كرد ئەم بڕیارە بەهۆی "بارودۆخی نائاسایی ئێستاوە" دراوە و چیتر كاغەزی دەنگدان بەكار ناهێنرێت.
ئەمە یەكەمجارە لە مێژووی پەڕلەمانی ئێراندا پرۆسەیەكی بەم شێوەیە بە ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
مەسعوود پزیشكیانی سەرۆككۆمار، هەفتەی ڕابردوو "ئەخلاقیی" بۆ ئەم پۆستە كاندید كرد، دوای ئەوەی حەوت مانگ پێش ئێستا وەزیری بەرگری پێشوو عەمید "عەزیز نەسیرزادە" لە هێرشێكی هاوبەشی قەوارەی ئیسرائیل و ئەمریكادا تیرۆر كرا.
مێهرداد ئەخلاقی كە پێشتر لە بواری پیشەسازی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان كاری كردووە، لە ئێستادا بەهۆی چالاكییەكانییەوە لە ژێر سزاكانی ئەمریكا و یەكێتیی ئەورووپادایە.
ئەمەو چاوەڕوانیش دەكرێت ئەم دەنگدانە ئەلیكترۆنییە ببێتە پێشینەیەكی نوێ بۆ كاری پەرلەمانی لە ئێراندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە