1 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێكردووە

پەیام  
 
سوپای ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان، لەنێویاندا ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك بڵاوە پێ كردووە.

عەلی جەهانشایی، فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای ئێران ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 یەكەی شەڕكەر و پشتیوانییان لە سەرانسەری سنوورەكانی باكووری ڕۆژئاوا تا باشووری ڕۆژهەڵات و كەناراوەكانی مەكەران كە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەواوی دەگرێتەوە، جێگیر كردووە.

ئاماژەی بەوەیش كرد "ئەم هێزانە بریتیین لە یەكەی زرێپۆش، تۆپخانە، مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، بە شەو و لە ژێر چاودێری فڕۆكەكانی دوژمن و لە دۆخێكی سەختدا جێگیر كراون".

بە وتەی جەهانشایی، دوای "شەڕی 12 ڕۆژە"، سوپا پلانی ئۆپڕاسیۆنی خۆی نوێ كردووەتەوە و بە چەكی پێشكەوتووی زیرەك خۆی بەهێز كردووە، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی زیانە مرۆییەكان، ژمارەیەك تونێل و خەندەقی بەرگری دروست كراون. 

فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش كرد كە سوپا لە هەموو ناوچەكان ئۆپڕاسیۆنی سیخوڕی ئەنجام داوە بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ هێزێكی دوژمن نەتوانێت خاكەكەیان بەكار بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڵدەبژێردرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێكردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل مانگی ڕابردوو 280جار هەڵیكوتاوەتە سەر سوریا و دەیان كەسی گرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە چەند هێرشێكی نوێدا لە ئێران سێ ئەفسەری پۆلیس كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ ئەمریكا: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو بۆمبانەی نراون بە غەززەوە، هێزەكەیان یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەرهەمهێنانی چەك لە وڵات چەند هێندە زیادیكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیانی گیانی و ماددی خستووەتەوە

سەرەتا