2 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا كەشتییەكی بارهەڵگری لە گەرووی هورمز بە ئامانج گرت

پەیام 

ئەمڕۆ، یەكشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە (سێنتكۆم) لەكارخستنی كەشتییەكی بارهەڵگری بازرگانی لە كەنداوی عومان ڕاگەیاند و بانگەشەی ئەوەیش دەكات كە هەوڵی پێشێلكردنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی داوە كە ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس، سێنتكۆم ڕایشیگەیاندووە: كەشتی ئێم ڤی ئۆشن مۆلیكا كە ئاڵای پەنەمانی لەسەرە، دوای ئەوەی گوێی بە هۆشدارییەكان نەدا و بە ئامانجی پێشێلكردنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بەئامانج گیراوە.

سێنتكۆم ئاماژەی بەوەش كردووە "بە تەقەمەنییەكی ورد لە پشتی كەشتییەكەیان داوە و بەبێ ئەوەی زیان بە تیمەكەی بگات، تواناكانی پاڵنانی لە كار كەوتووە".

بەپێی ئەوەی سێنتكۆم ئاشكرای كردووە ئەم كەشتییە بارهەڵگرە گەورەیە لە دوای ئەوەی لە بەندەرێكی ئێران دەرچووە، ویستوویەتی بە ئاوی ناوچەكەدا بڕوات.

بەپێی ئامارەكان، فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە 14 ی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە چوار كەشتیی پەك خستووە، 10ی دیكەیشی بەتەواوەتی لەنێو بردووە و ڕێڕەوی بە 135 كەشتییش گۆڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییەكان: تەنها فڕۆكەخانەكانی مەككە و مەدینە بە ئامانج ناگرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا كەشتییەكی بارهەڵگری لە گەرووی هورمز بە ئامانج گرت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە، كەرتی ئاسمانی و وزەی پەك خست

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. لە 48 كاتژمێردا 10 كەسی دیكە لە غەززە شەهید بوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ساڵێك بەسەر ئاگربەستی غەززە تێدەپەڕێت و كۆمەڵكوژییەكان بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڵدەبژێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل مانگی ڕابردوو 280جار هەڵیكوتاوەتە سەر سوریا و دەیان كەسی گرتووە

سەرەتا