11/10/2026 565 جار خوێنراوەتەوە

مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكومه‌ته‌

پەیام 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ماوەبەسەرچووی هه‌رێم لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی فینله‌ندا رایگەیاند، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هه‌رێم، ئەمڕۆ 11ی 10ی 2026، مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین، باڵیۆزی فینله‌ندا لە عێراق کرد و جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و فینله‌ندا کردەوە. 

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جەخت لە بارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان كراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و عێراق ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم، بە تایبەتی بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی 2027 بەپێی ڕێژەی 14%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمیی پەسەندکراوی سەرژمێریی 2024ـە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا