2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: زيادهڕۆییمان كرد له به ئامانجگرتنی سهركردهكانی ئێران
پەیام
لە لێدوانێکی نوێدا، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند رەنگە واشنتن لە ئامانجگرتنی سەرکردایەتیی ئێراندا ڕادەی پێویستی تێپەڕاندبێت و پێویست بوو لە ئاستی یەکەم یان دووەمی پەرەسەندندا بووەستێت.
ئەم لێدوانەی ترهمپ دوای هەفتەیەک لە لێدوانێکی پێشووی دێت کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو لە سایەی جەنگی ئەمریکی-ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران -کە چووەتە هەشتەمین مانگی خۆیەوە- کەس نازانێت کێ بەڕێوەبەری ئێرانە. ترهمپ لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو کە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی و دەستەی دووەمی سەرکردەکانیان کوژراون.
لای خۆشیەوە، تۆڕی "فۆکس نیوز" بڵاویکردەوە کە کۆشکی سپی کوژرانی ٤٩ سەرکردەی باڵای ئێرانی لە قۆناغی دەستپێکی هەڵمەتە سەربازییەکەدا ڕاگەیاندووە. هێرشەکان کەسایەتییە دیارەکانی وەک عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، عەلی لاریجانی، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری، فەرماندەی سوپای پاسداران، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی هێزەکانی بەسیجی گرتووەتەوە.
لە لایەکی ترەوە، تۆڕی "ئەی بی سی نیوز" ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا و ئێران پێشتر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کردبوو کە تێیدا بەڵێنیان دابوو لەماوەی ٦٠ ڕۆژدا کار بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن، بەڵام دواتر ترهمپ هەڵوەشاندنەوەی یاداشتەکەی ڕاگەیاند و هەردوو وڵات گەڕانەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی لێدانی سەربازی. "ئەی بی سی نیوز" لە سەرچاوەکانەوە گواستوویەتییەوە کە ترهمپ هەرەشەکانی بۆ پەرەسەندنی گەورەی سەربازی دواخستووە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، ئەوەش دوای ئەوەی ڕاوێژکارە باڵاکانی، لە نێویاندا جێگری سەرۆک، نیگەرانیی خۆیان لەو بڕیارە دەربڕیبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە