1 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش
پەیام
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی F-١٦ـەوە، مۆڵگەیەکی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعشی لە ناوچەی نارینی سەربە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بە تەواوی وێران کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شانەکە، پرۆسەکە لەسەر بنەمای بەدواداچوونی مەیدانیی بەردەوام و زانیاریی ورد و متمانەپێکراوی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، لەگەڵ هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ناوەندی چاودێری و بەدواداچوونی ئاسمانی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجام درا، کە تێیدا دوو پەلاماری ئاسمانی ئاراستەی مۆڵگەی ناوبراو کران و سەرەنجام بە تەواوی تێکشکێنرا.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هێزە ئەمنییەکان دووپاتیان کردەوە کە بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر لە سەرانسەری وڵاتدا، بە هەڵمەتە پێشوەختەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو ئاڵای عێراق بە سەربەرزی و سەروەرییەوە بە شەکاوەیی بمێنێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە