2 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
ڕێژهی پشتیوانی له به ئهندامبوونی ئۆكرانیا له یهكێتی ئهورووپا ڕووی له دابهزین كردووه
لە کاتێکدا ئۆکرانیا چاوی لە ئەندامبوونە لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام نوێترین ڕاپرسی دەریدەخات پشتیوانیی ھاووڵاتییانی وڵاتانی ئەندام بۆ ئەم ھەنگاوە ڕووی لە پاشەکشە کردووە.
بەپێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی «بێرتێڵسمان»ی ئەڵمانی کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە بەشداریی زیاتر لە ١٦ هەزار و ٧٩٥ کەس لە سەرانسەری یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام دراوهـ، ٨٣ لەسەدی هاووڵاتییانی ئۆکرانیا خوازیاری پەیوەستبوونی وڵاتەکەیانن بە یەکێتییەکـە لە ساڵانی داهاتوودا، لەبەرانبەردا تەنها ٤٧ لەسەدی هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری لەم هەنگاوە دەکەن و ٥٣ لەسەدیان دژایەتیی دەکەن.
لە کاتێکدا ئەڵمانیا بەهێزترین پشتگیری سەربازی و دارایی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات، بەڵام هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە گومانێکی بەرچاو نیشان دەدەن بەرانبەر بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا، بە شێوازێک ڕێژەی پشتگیریکردن لەنێو گەورەترین دەوڵەتانی یەکێتییەکەدا بۆ ٤١ لەسەد دابەزیوە و نزمترین ڕێژەش لە ڕۆمانیا بە ٤٠ لەسەد تۆمار کراوە، لەبەرانبەردا سوید بە ٦٩ لەسەد بەرزترین ڕێژەی پشتگیری لەنێو وڵاتە گەورەکانی یەکێتییەکەدا هەیە.
ئەم پاشەکشەیە لە کاتێکدایە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٦٠ لەسەدی ئەڵمانییەکان پشتگیریی لە ئەندامبوونی خێرای ئۆکرانیا دەکرد، بەڵام ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە کە بە شێوەی بەردەوام دووبارە دەکرێنەوە، دەریدەخەن کە ڕێژەی پشتگیری لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی یەکێتییەکە بە گشتی ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.
دامەزراوەی بێرتێڵسمان جەخت لەوە دەکاتەوە ئەندامبوونی ئۆکرانیا هێشتا وەک ئامانجێکی راگەیەندراوی یەکێتیی ئەوروپا دەمێنێتەوە و بەیەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی سیستەمی ئاسایشی داهاتووی ئەوروپا دادەنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە