1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن
پەیام
بۆ یەکەمجار لە ٢٤ ساڵ ئەمریکا بڕیاریدا چاودێرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەورووپا و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە چاودێری هەڵبژاردن بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بانگهێشت نەکات و ئەوەش مشتومڕی لێکەوتەوە.
بڕیاری حکوومەتی ترهمپ بۆ بانگهێشتنەکردنی چاودێرانی ئەورووپا لە هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووهەم، لەسەر ڕای گشتی ئەو وڵاتە مشتومڕی لێکەوتووەتەوە و ناڕەزایەتی بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسیشی لێ کەوتووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، ئەوە زیان بە دیموکراسی ئەمریکا دەگەیەنێت.
ئەو بڕیارەی حکوومەتی دۆناڵد ترهمپ بۆ یەکەمجار لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ دەرکراوە و ئیدارەکەی دۆناڵد ترهمپ ڕایگەیاندووە کە پێویستیی بە پەسەندکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی نییە لە وڵاتەکەیاندا.
جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی لۆرێن بیس ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەمریکا لە لایەن هاووڵاتیانی ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێت. ئەو هاووڵاتیانە خۆشیان چاودێری هەڵبژاردن دەکەن".
لەم بارەیەوە سیناتۆری دیموکرات جین شاهین ڕایگەیاندووە: "بڕیاری حکوومەتی ترهمپ بۆ بانگهێشتنەکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی پێچەوانەی ڕووحی ئازادی، دیموکراسی و شەفافیەتە کە پێناسی هەڵبژاردنەکانی ئێمەیە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە