1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: لە 47 ساڵی ڕابردوودا ئێران ڕووبەڕووی فشاری وا توند نەبووەتەوە
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی لە ئێستادا ڕووبەڕووی توندترین گەمارۆی ئابووری و سەختیی ژیان بووەتەوە كە لە دوای شۆڕشی ساڵی 1979 وێنەی نەبووە.
لە وتارێكی تەلەڤزیۆنییدا، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران واشنتۆنی تۆمەتبار كرد بەوەی دەیەوێت لە ڕێگەی زیادكردنی فشارەكانەوە، خەڵكی ئێران تووڕە بكات و ناڕەزایەتیی جەماوەریی نێوخۆیی درووست بكات بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانی.
ئاماژەی بەوە كرد كە لە ماوەی 47 ساڵی ڕابردوودا، تاران هەرگیز لەژێر فشارێكی وا تونددا نەبووە.
هەروەها پزیشكیان پێیوایە ئەمریكا دەیەوێت ئاستەنگی گەورە بۆ پێشكەوتنی ئابووریی وڵاتەكەی درووست بكات و گەل لە دەسەڵاتی سیاسیی بێئومێد بكات و دووری بخاتەوە.
ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە كە گرژییە سەربازییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا گەیشتوونەتە لوتكە و گەمارۆیەكی توند خراوەتە سەر بەندەرە ئێرانییەكان و كاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی و تاكی ئێرانی دروست كردووە.
حكوومەتی ئێرانیش جەخت دەكاتەوە كە واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی بە پلانێكی داڕێژراو كار لەسەر تێكدانی سەقامگیریی نێوخۆیی دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە