2 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بەبێ فشار ئامادەین
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران ئامادەیی تاران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا دووپات دەكاتەوە و خۆبەدەستەوەدان ڕەت دەكاتەوە.
لە پەراوێزی 17ـەمین لوتكەی هەمەچەشنیی بایۆلۆجیدا، و لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئیراكلی كۆباخیدزە، سەرۆكوەزیرانی جۆرجیا، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران ئامادەیی تارانی بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكا دەربڕی، بەڵام بە توندی جەختی لەسەر ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە خۆبەدەستەوەدانێك كردەوە.
ناوبراو هۆشداریشی دا لەوەی بەردەوامبوونی واشنتۆن لە بەكارهێنانی هێز دەبێتە هۆی ئاڵۆزتركردنی بارودۆخی سەرتاسەری جیهان و تەشەنەسەندنی تەنگژەكان.
پزیشكیان ڕایگەیاند ئەمریكا وا دەزانێت دەتوانێت ئێران چۆك پێدابدات، بەڵام وڵاتەكەی بۆ زۆرداری ناچەمێتەوە و سیاسەتەكانی واشنتۆن زیانی بە هەموو جیهان گەیاندووە.
بەپێی ئاژانسی "ئیرنا"یش، پزیشیكان داوای كرد ئەمریكا لەجیاتی پەرەپێدانی ئاڵۆزی، پەنا بۆ دیالۆگێكی پشتبەستوو بە لۆژیك ببات.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش، ناوبراو جەختی كردەوە كە تاران بە هیچ شێوەیەك بەدوای چەكی ئەتۆمیدا ناگەڕێت و هەڵمەتەكانی دژبەری بە درۆ ناوبرد.
هەروەها سزاكانی ئەمریكای لەسەر تاران وەك ڕێكارێكی دژەمرۆیی وەسف كرد و هێرشەكانی چەند مانگی ڕابردووی واشنتۆنیشی بە كردەوەیەكی ناڕەوا و نامرۆڤانە لەقەڵەم دا كە مەترسییەكان بۆ سەر ئاشتیی جیهانی زیاتر دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە