1 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گەورە، ئەمریكا ئامادەكاریی سەربازیی كردووە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات ئەمریكا ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژنامەی تامبا پرێسی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكی نوێدا ئاشكرای كرد كە هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەكارییە سەربازییەكانیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی نزیك كۆتایی پێهێناوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەم ڕاپۆرتە چاودێریی جووڵەی هاوشێوە لە ئیسرائیل كراوە و چالاكییەكی زۆری فڕۆكە جەنگییەكان لە ئاسمانی ناوچەكەدا دەبینرێت.
ئەمریكا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە زیادكردنی هێز و توانای سەربازیی خۆی بۆ ئەوەی بۆ هەر ئەگەرێكی سەربازیی گەورە ئامادە بێت.
هاوكات بەرپرسێكی كۆشكی سپی بە كەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێكردنی هەموو بژاردەكان بە مەبەستی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە نیشانەی توندبوونەوەی گرژییەكانن لە ناوچەكەدا و ئاماژەن بۆ ئەوەی كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراو كە لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕوو بدات، بەتایبەت دوای زیادبوونی هەڕەشەكانی ترەمپ بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە