1 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
بەغداد ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی تەواوكرد
پەیام
بەغدا ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریكردنی 52ـەمین كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی بە فەرمی تەواو كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ میوانداریكردنی 52ـەمین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی لە بەغدا تەواو كراون، كە ئەم خولەی لەژێر درووشمی "دیالۆگ و هاوپشتی: دوو كۆڵەكەی سەرەكین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام" ساز دەكرێت و بڕیارە لە ڕۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.
باڵیۆز حەسەنەین كامل، وتەبێژی فەرمیی خولەكە ڕوونكردنەوەی دا كە ئامادەكارییەكان بە هەماهەنگیی تەواو لە نێوان وەزارەتی دەرەوە، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و سكرتارییەتی گشتیی ڕێكخراوەكە ئەنجام دراون، بە مەبەستی دابینكردنی سەرجەم پێداویستییە لۆجستی و ڕێكخستن و ئەمنییەكان بۆ سەرخستنی كۆبوونەوەكە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد شاندە بەشداربووەكان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستیان بە گەیشتن كردووە بۆ بەغدا بە مەبەستی یەكخستنی هەڵوێستەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە