1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایەكی 71 ساڵەی بایكۆتكردنی ئیسرائیل لە لوبنان دەكات
پەیام
ئەمریكا فشارەكانی لەسەر لوبنان توند دەكاتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای بایكۆتكردنی ئیسرائیل كە بۆ 71 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بە پاساوی ئەوەی بۆ دادگاییكردنی سیاسی بەكاردێت و ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی دەكات، ئەمریكا گوشارەكانی بۆ سەر لوبنان چڕ كردووەتەوە تاكو یاسای بایكۆتكردنی ئیسرائیل، كە لە ساڵی 1955ـەوە كاری پێدەكرێت هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەم هەنگاوە هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایەتیی توندی واشنتۆن بەرانبەر ڕەوانەكردنی نیدا حەمادە موعەوەز، باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریكا بۆ بەردەم دادگای سەربازیی وڵاتەكەی، بەهۆی بەشداریكردنی لە دانوستانە سێقۆڵییەكاندا.
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ جۆزێف عۆن، سەرۆكی لوبنان ئەم پرسەی ورووژاندووە، و ڕایگەیاندووە یاساكە لەم قۆناغەدا گونجاو نییە، هاوكات داوای پەیوەندیی سەربازیی ڕاستەوخۆی لە نێوان سوپای لوبنان و ئیسرائیلدا كردووە بۆ ڕێگری لە پێكدادان.
واشنتۆن جەختی لەوەش كردووەتەوە دەبێت ئەو یاسایانە نەمێنن كە لێپرسینەوەی سیاسی دەسەپێنن و پارێزگاری لە چەكدارانی حزبوڵڵا دەكەن.
یاسای حوزەیرانی ساڵی 1955ی لوبنان، ڕێككەوتن لەگەڵ هەر كەس یان دەزگایەكی نیشتەجێی ئیسرائیل بە قەدەغە دادەنێت، و سزاكەی لە 3 بۆ 10 ساڵ زیندانیی بەكاری قورس و سزای دارایی دیاری كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە