1 کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە، ئێران هاووڵاتییەكی عێراقی لەسێدارە دا

پەیام

دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەر هاووڵاتییەكی گەنجی عێراقیدا بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە جێبەجێ كرد.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی «هرانا» ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەر هاووڵاتییەكی عێراقی بە ناوی ئەیوب محەمەد نەبیل، تەمەن 28 ساڵ، لە زیندانی لاكان لە شاری ڕەشت جێبەجێ كردووە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ عەرەبستانی سعوودیە سزادرابوو، بەڵام تاران بە فەرمی پشتڕاستی نەكردووتەوە. 

بەپێی ڕێكخراوەكە، نەبیل خەڵكی شاری حەدیسەی ڕۆژئاوای عێراقە و یەكشەممەی ڕابردوو لەسێدارە دراوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 2025 لە شاری فۆمەن لەلایەن وەزارەتی هەواڵگرییەوە دەستگیر كرابوو.

هرانا ئاماژەی بەوەش كردووە كە ناوبراو بە شێوەیەكی یاسایی چووبووە ئێران و وەك پاسەوانی ڤێلایەكی تایبەت كاری دەكرد، بەڵام بۆ ماوەی پێنج مانگ لە گرتوخانەیەكی هەواڵگریدا لە ڕەشت زیندانی كرا و لەوێ ڕووبەڕووی ئەشكەنجەی دەروونی و گوشاری توند بووەتەوە.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، نەبیل هەموو پەیوەندییەكی بە سعوودیە و گرووپەكانییەوە ڕەت كردووەتەوە و دەستگیركردنەكەی بۆ بیروباوەڕ و چالاكییە ئایینییەكانی گەڕاندووەتەوە. 

دادگای شۆڕش لە شاری ڕەشت سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركردووە، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی سەربەخۆ لەبارەی ئەو بەڵگانە لەبەردەستدا بێت كە دادگاكە پشتی پێبەستوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر كەشتیگەلی غەززە، ئیتاڵیا لێكۆڵینەوە لە 13 بەرپرسی ئیسرائیلی دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە، ئێران هاووڵاتییەكی عێراقی لەسێدارە دا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشتەجێكراوە زایۆنییەكان هێرشیان كردە سەر جووتیاران لە كەناری خۆراوا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایەكی 71 ساڵەی بایكۆتكردنی ئیسرائیل لە لوبنان دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بەبێ فشار ئامادەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دروستكردنی ئۆردوگا لە كەناری خۆراوا دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: لە 47 ساڵی ڕابردوودا ئێران ڕووبەڕووی فشاری وا توند نەبووەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گەورە، ئەمریكا ئامادەكاریی سەربازیی كردووە

سەرەتا