17/10/2026 456 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: چارەنووسی ئەو كەشتییانەی یاسا پێشێل دەكەن، گڕگرتنە

پەیام

كەشتیەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز مینی پێدا تەقیەوە و ئاگری تێبەڕبوو، سوپای پاسدارانی ئێران جەخت دەكاتەوە لەوەی گەرووی هورمز داخراوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە: لەكاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز بە ئاراستەیەكی ڕێگەپێنەدراو مینێكی دەریایی بە كەشتیەكی نەوتهەڵگری گەورەدا تەقییەوە كە زیاتر لەدوو ملیۆن نەوتی خاوی هەڵگرتووە و بەو هۆیەوە تەقینەوە ڕوویدا و كەشتیەكە ئاگری تێبەربوو.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوەكرد ئەو كەشتیەی ئاگری تێبەربوو سەرجەم ئامێرەكانی دیاریكردنی شوێنەكان و ڕادارەكانی كوژاندوەتەوە وەك هەوڵێك بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز بە پشتیوانی سوپای ئەمریكا.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران جەختی كردەوە لەوەی گەرووی هورمز داخراوە و هۆشداریدایە ئەو كەشتیانەی یاسا و ڕێنماییەكانی ئێران تایبەت بە دەریاوانی لە گەرووی هورمز پێشێل دەكەن و دەڵێت: چارەنووسی ئەو كەشتیانەی یاساكانی ئێران پێشێل دەكەن، گڕگرتنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سوتانی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ستافی کەشتییەکیش بێسەرشوێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كنێستی ئیسرائیل هه‌ڵبژێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پێش وه‌رزی زستان هاوكاری بگه‌یه‌نرێته‌ لێقه‌وماوان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران

سەرەتا